k





وەکیل پێویستە
میر مەنی پێویستی بە وەکیل هەیە  بۆ   کارتی میر لە سەرانسەری وەڵات دا.
کەمترین داواکاری  بریتیە لە [ ژمارەی] کارت  هەرکات ئەو کارتانە فرۆشران دەتوانیت [ژمارەی ] کارتی  تر داوا بکەیت.
عمولەیەکی باش بۆ وەکیل دابین دەکەین

داشکانی   پلە    ١   بۆ     [٥٠]    کارت

داشکانی   پلە    ٢   بۆ     [٢٥]    کارت
داشکانی   پلە    ٣   بۆ     [١٠]    کارت

MEER SHOP                           بۆ پەیوەندی بە بانکەوە   کارتی بانکی میر
     SMS
ئێستا دەتوانیت خزمەتگوزاری (ئێس ئیم ئێس)  بۆ کارتەکەت زیاد بکەیت [ کە مسەج دەنێریت بۆ مۆبایلەکەت کاتێ کە کارتەکەت بەکاردەهێنیت]  لەهەرکوێ بیت بۆ ئاگادارکردنەوەت لە بەکارهێنانی کارتەکە
  
ئاگاداری
تکایە ئاگاداربە کە سایتی بانک گۆڕاوە بۆیە چوونە ناو حسابی کارتەکەت وەک جاران نەماوە، ئێستا زۆر
باشتر کراوە وە گۆڕانکاری باشی تێدایە بۆ ئاسانکاری خاوەن کارتەکان.
کاتێ یەکەم جار داخلی حسابەکەت دەبیت هەر وەک پێشوو (کەستۆمەر ئای دی بنووسە) پاشان ( ئینتەرنێت اکسێس کۆد) ەکە
دوایی داوات لێدەکات  کە ئینتەرنێت ئەکسێس کۆدەکە بگۆریت ئەویش بە داخل کردنی کۆنەکە وە دانانی یەکی تری نوێ کە خۆت دەینووسیت ، بەڵام تکایە ئاگاداربە  با ٢ پیتی تیدابێت یەکێکیان گەورە ئەوی تر بچووک وە چوار حەرفەکانی تر دەتوانیت ژمارە دابنێیت
واتە (ئەنتەرنێت ئەکسێس کۆد) دەبێت ٨ دانە بێت وەدوان لەوانە پیت(حەرف) بن شەشەکەی  تر دەکرێت ژمارە بن
تکایە پێش ئەوەی داخلی بکەیت لەسەر وەرەقەیەک بینووسە.
باشترین شت ئەوەیە کە ٢ ژمارەی یەکەم لە کۆدەکۆنەکە بگۆڕیت بە پیت یەکێکیان گەورە ئەوی تریان بچووک وە شەش ژمارەکەی تر لە کۆدە کۆنەکە وەربگرە بۆ نموونە
ئەگەر کۆدە کۆنەکە بریتی بوو لە
IAC: 12345678
ئەوا دەتوانیت بۆ ئاسانی بیگۆڕیت بە
Ab345678
تکایە مەرج نیە تۆش (ئەی وە بی) بنووسیت ئارەزووی خۆتە چ حەرفێک دەنووسیت 
تکایە خوارتر بخوێنەوە بۆ زانیاری زیاتر پێش ئەوەی دەست پێ بکەیت


لەوانەیە پێویست بکات  جاڤا تازە بکەیتەوە لە سەر کۆمپیوتەرەکەت پێس ئەوەی بتوانیت داخلی حسابەکەت ببیت بەم شێوەیە












سەیری حسابی کارتەکەت بکە   
ئەم بە ڕێزانە کارتەکانیان تەواو بووە دەتوانن وەریبگرنەو 

2|Barzan A A Kurda

2|Goran M Ibrahim

2|Salih H Ibrahim

2|Rukhosh H Abdalrahim

2|Omar A Babakr

2|Lawchak R Wasta Aziz

2|Blnd F Majeed

2|Abdulrahman M Ahmed

2|Ali K Kmash

2|Ahmed Z K Alisawi

2|Shokhan R majed

2|Magdaddin N M Algailani

2|bakhtiyar A Karim

2|Sukaina Q Rostam

2|Halkawt A Karim

2|Alan Q Aziz

2|Aland Q Aziz

2|Omar D A Rasol

2|Jamal M Mohammed

2|Mariwan J Mahmood

2|Maryam H Saeed

-----------------------------------

03/05/2012

OMAR DIAR ABDULLAH

HAMA SALIH TAHA OMAR

ALI AZE SHAREEF

KHALAF OMAR MOHSIN

MAJEED IDREES IBRAHIM

RASOOL FATI SABER

HAMA SAEED AHMED

SAMIN KAMIL AMIN

AHMED KARWAN RASHID

OMAR BAHAULDDAN ABDULLAH

KARIM HOSAM RAHMAN ABDUL

RAHMAN TARIKUL ISLAM ATVAR

M AMIN KAML ABDAL RAHMAN


MEER PREPAID CARD  ..  USED WORLD WIDE  .. ORDER YOUR CARD NOW .
.



بۆ داواکردنی کارتی میر تەلەفۆن بکە بۆ   ٠٠٩٦٤٧٧٠٢٢٦٣٨٣٧
دەربارەی کارتی میر
١- دوای داواکردنی کارتەکە ماوەی ٣ هەفتەدا بۆ ٤ هەفتەی دەوێت تا تەواو دەبێت وە حسابت بۆ دەکرێتەوە
٢- هەقی کردنەوەی حساب لە سەر ئینتەرنێت وە پۆست ٢٥ دۆلارە تەنها بۆ  یەک جار ئەو پارە دەدەیت
٣- نرخی کارت ١٠٠ دۆلارە وە ١٠٠ دۆلار تەئمینات  وەردەگیرێت کە بۆت دەگەرێتەوە  لە کۆتایی داخستنی حسابەکەت ، ئەگەر کارتەکەت قەرزار نەبێت
٤- پێویستە هەموو کات کارتەکات بەلانی کەمەوە ١٠ دۆلاری ڕەسیدی تێدابێت
٥- مانگانەی کارتەکەت ٢.٥ دۆلارە ( دوو دۆلار و نیوو )ە
  ٦- بۆ تێکردنی پارە بۆ کارتەکات پێویستە لە ڕێگای میر مەنی پارەکەت  دابنێیت بۆ ئەوەی میر مەنی بینێرێت بۆ بانکەکەت.تکایە ئاگاداربە کە گەیشتنی پارە بۆ کارتەکەت ٥-٧ ڕۆژی دەوێت لەباری ئاسایدا کە پرۆگرامەکە بە تەواوی کار بکات، وە لەوانەیە دواکەوتن  ڕوو بدات لە کاتی تازەکردنەوە یان گۆرین یان هەرکێشەیەکی تەکنیکی بانکی،ئەگەر ئەوماوەیە لە ٤ هەفتە تێپەڕیکرد ئەوا مافی ئەوەت دەبێت کە ئەوپارەی نەچۆتە سەر حسابەکەت داوای بکەیتەوە

تێبینی
: لە زۆربەی وەختدا لەوانەیە ئیمە بتوانین ڕاستەوخۆ پارەکە بنێرینە سەر کارتەکەت بەڵام بۆ هەموو کاتێک گەرانتی ناکەین کە ڕاستەوخۆ  دەستبەجێ پارەکەت بخەینە سەر کارتەکەت
تکایە  هەوڵ بدە پێشتر پارە ڕەوانەی سەرکارتەکەت بکەیت بۆ ئەوەی لەکاتی پێویستدا پارەکەت بچێتە سەر کارتەکەت باشتر وایە هەفتەیەک پێشتر پارە بنێریت لە ماوەی ئەم ڕۆژانەدا ( دوو شەممە تا پێنج شەممە پارە وەردەگرین) لەکاتی دەوامی ڕەسمیدا تکایە وەسڵی پارەکەت بپارێزە تا پارەکە دەچێتە سەر حسابەکەت
 
تێبینی: دوای چالاک کردنی کارتەکەت، ئەگەر کارتەکەت لە ماوەی مانگێکدا  بەلانی کەمەوە جارێک بەکار نەهێنرێت ئەوا بانک ١٠$ لە ڕەسیدەکەت کەم دەکاتەوە.گرنگ نیە هەر بڕە پارەیەک بێت گرنگ ئەوەیە کە کارتەکەت بەکاربهێنیت بەلانی کەمەوە یەک جار لە مانگێکدا
٧- لەکاتی وون بوونی ژمارەی نهێنیەکەت دەبێت بانک ئاگاداربکەیتەوە تا کارتی نوێت بۆ بنێرن. لەوانەیە بانک هەقی کارت نوێت لێ وەربگرێت
٨- لەکاتی فەوتانی کارتەکەت یان وون بوونی یان بیرچوونەوەی هەر ژمارەیەکی تر کە پەوەندی بە چونە ناو حسابەکەتەوەی هەیە لە سەر ئینتەرنێت دەبێت پەیوەندی بە بانکی لۆیاڵەوە بکەیت
٩- هەر کێشەیەکی کارتەکەت هەبێت لە بانکی لۆیاڵ چارەسەر دەکرێت بەڵام دەبێت خۆت وەک خاوەنی کارتەکەت پەیوەندی بکەیت بە ئیمەیڵ یان بە تەلەفۆن ئەوەش بۆ ئەوەی نهێنی کارتەکەت پارێزراو بێت  ،بانک بە ١٢ زمان دەتوانێت وەڵام بداتەوە ئەگەر نەتتوانی ئێمە هاوکاریو ڕینمایت دەکەین بەڵام دەبێت خۆت ئامادەبیت چونکە بۆ بانک گرنگە کە خاوەن کارت ئاگاداربێت کە ئیش لە سەر کارتەکەی دەکرێت تکایە ئەوە بزانە کە سەلامەتی پارەو کارتەکەت زۆر گرنگە بۆ بانک وە هەروەها دەبێت زانیاریە شەخسیەکانی تۆ پارێزراو بن بۆیە تکایە هاوکاریمان بکە تا بتوانین باشترین خزمەت پێشکەش بە  تۆ بکەین
١٠- ئێمە وەک میر مەنی هیچ ژمارە نهێنیەکی کارتەکەت لای ئیێمە نامێنێتەوە وە خۆت بەرپرسیاری وەک خاوەنی کارتەکەت لە ژمارە نهێنیەکانی خۆت وە هەرکات بتەوێت سستمەکەت ڕێگات پێدەدات کە بیگۆڕیت ئەگەر هاتوو هەستت کرد کە دزراوا یان کەسێکی تر دەیزانێت
١١-  لەبانک بە زیاتر لە ١٢ زمانی جیا جیا وەڵامت دەدەنەوە هەرکاتێک بتەوێت لە کاتی دەوامدا
١٢- تکایە بۆ هەر پرسیارێک دەربارەی کێشەی کارتەکەت پەیوەندی بە بانکی لۆیاڵەوە بکە. ئێمە وەک میر مەنی هەردەم ئامادەین هاوکاریت بکەین وەک ئامۆژگاری کە چۆن وە چی بکەیت یان لە نووسینی نامە بۆ بانک ئەگەر پێویستی کرد
١٣- بەچەند ڕێگایەک دەتوانیت پەیوەندی بە بانکی لۆیاڵەوە بکەیت وەک ئیمەیڵ - تەلەفۆن - سکایپ  کە هەموو ئەو زانیاریانە لە سەر سایتی بانکەکەت لەسەر ئینتەرنێت هەن وە دەست دەکەون.
١٤- هەرپرسیارێکت هەیە ئێمە وەڵامت دەدەینەوە بەڵام ناتوانین بەناوی تۆوە لەگەڵ بانک قسە بکەین چوونکە ئەوە پێچەوانەی ئیشی بانکە وە بۆ ئەوەیە کە نهێنی کارتەکەت کە تایبەتە بە خۆت پارێزراو بن
سوپاس
 ١٥- بۆ زیادکردنی ڕەسیدی کارتەکەت لە سلێمانی پەیوەندی بکە بە مەکتەبی سلێمانیەوە وە پارەکەت بدە بە مەکتەبی سلێمانی ئەوانیش ڕەوانەی سەر کارتەکەتی دەکەن. یان پارە بخەرە سەر حسابی کۆمپەنی لە گەڵ بانکی ئەربیل لەسلێمانی یان لە هەولێر یان بەغداد کە ژمارەی حسابەکە بەم شێوەیەیە
ژمارەی حساب هەولێر ١١٩/٣
ژمارەی حساب سلێمانی ١١٩/٣
بەناوی : طارق عبدالرزاق سلمان -  مصرف اربیل تکایە ڕەسیدی بانک لای خۆت هەڵگرە تا پارەکەت لە حسابەکەتدا دەبینیت وە دەچێتە سەر کارتەکەت